گرافیک.. گرووپی سەربازی ڤاگنەر

K24 – هەولێر

گرووپی ڤاگنەر، کە لە سەرەتای شەڕی نێوان رووسیان و ئۆکرانیا، لەگەڵ رووسیا دژی ئۆکرانیا شەڕی دەکرد، ئەمڕۆ 24/6/2023 رایانگەیاند، کە لەمەودوا دژی رووسیا شەڕ دەکەن.

گرووپی سەربازی ڤاگنەر لە ساڵی 2014 دامەزراوە و ژمارەی چەکدارانەی گرووپە زیاتر لە 50 هەزار چەکدار دەبێت، یێڤگێنی پریگۆژین کە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی رووسیا بووە، دامەزرێنەی گرووپی ڤاگنەرە.

چەکدارەکانی گرووپی ڤاگنەر جگە لە رووسیا، پێشتر لە چەند وڵاتێکی دیکەش شەڕیان کردووە وەک: مالی، ماداگاسکار، لیبیا و سووریا.