چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی نیشان ده‌دات
K24 – هەولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی نیشان ده‌دات و جه‌ختیش له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 25ـی حوزه‌یرانی 2023) لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی هادی عامری له‌باره‌ی دوایین گۆرانكارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و باشكردنی دۆخی كاره‌با كرد و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ ئه‌دای حكومه‌ت له ماوه‌كانی رابردوودا كرا.
وه‌ك به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ رێككاره‌كانی سوودانی و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گرنگ و جێبه‌جێكردنی پلانی كارنامه‌ی حكومه‌ت نیشاندا.