سوودانی و ره‌ئیسی به‌ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانییان له‌یه‌كتر كرد
K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لەیەکتر کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیبراهیم رەئیسی سه‌رۆككۆماری ئێرانه‌وه پێگەیشتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا سوودانی و رەئیسی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان لەیەکتر کرد، هەروەها داوایان لە خودا کرد ئەم بۆنەیە ببێتە مایه‌ی خێر و سەلامەتی و ئارامیی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکۆماری ئێران باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرد.
هه‌روه‌ها جەختیان لەسەر پەرۆشی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکانی نێوان هه‌ردوو وڵات کردەوە.