كەیسی ژنانی رۆژنامەنووس بە رێگەی كۆمەڵایەتی چارەسەر دەكرێن
K24 - سلێمانی
هانا شوان ئەو خانمە زیاتر لە 15 ساڵە لە بوارى راگەیاندن و رێکخراوەکانى ژنان دە کاردەکات، گلەى لەخودى خۆیان هەیە کە بەپێى پێویست نەیان نتوانیوە رۆڵ و جێ دەستى ژنان لە راگەیاندنەکان دەربخەن کێشە کۆمەڵایەتیەکان بخەنە بەرچاو.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا 7 کەیسى توندو تیژى ژنانى رۆژنامەنووس لە سەندیکای رۆژنامەنوسان تۆمارکراون، ئەم کەیسانە بەرێگەى کۆمەڵایەتى چارەسەرکراون، بە هۆکارى تایبەت نەبراوەنەتە دادگاى سلێمانى، ئەمەش بۆتە جێگەى رەخنە لاى رێکخراوەکانى ژنان.