عیرفان عەبدولعەزیز: هه‌ر كاتێك عێراق به‌هێزبێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌كات
K24 - هەولێر:
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كاتێك عێراق به‌هێزبێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌كات.
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی كۆڕێك رایگەیاند، دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق بووەتە یاسایەک و هەرکاتێک بەهێزبن، ئەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانییان لاواز دەکەن و هەوڵی بێهێزکردنی هەرێمی کوردستان دەدەن.
گوتیشی، لە عێراقدا دەوڵەت لەنێو دەوڵەت و سوپا لەنێو سوپا دروستبووە.
ده‌شڵێت: "پێویستە عێراق وڵاتێکی دەستووری بێت و هێز لەنێو هێزدا نەبێت، چونکە ئەمانە بۆمبی تەوقیتکراون و لە هەرکاتێک بێت دەتەقێتەوە".
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
به گوێره‌ی بۆچوونی سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكات.