قوتابییەکی کورد لە رووسیا مەدالیای زێڕی پێدەبەخشرێت
K24 – مۆسکۆ
قوتابییەکی کورد لەسەر ئاستی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا یەکەم دەبێت و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە مەدالیای زێڕ و خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
پەیامنێری کوردستان24 لە مۆسکۆ رایگەیاند، لینا شێرزاد حەمەدەمین، کچە قوتابییەکی کوردی نیشتەجێی شاری مۆسکۆیە، لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی رووسیا و حکومەتی مۆسکۆ وە میدالیای زێڕ و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشراوە، لە پای یەکەم بوونی لەسەر ئاستی شارەکە.
پەیامنێرمان راشیگەیاند، جگە وەرگرتنی مەدالیا و خەڵات، ئەو کچە کوردە کورسییەکی خوێندنی بێ بەرامبەری لە زانکۆی باڵای ئابوری رووسیا بۆ دابینکراوە.