ئه‌ردۆغان: ناكرێت ئازادییه‌ك به‌ناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز هه‌بێ
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت ئازادییه‌ك هه‌بێ به‌ناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی توركیا گوتارێكی پێشكه‌شكرد، تێیدا هاتووه، چۆن سووتاندنی كڵێسایه‌ك یان په‌رستگایه‌كی جووه‌كان یان په‌رستگایه‌كی دیكه، ئازادی نه‌بێ، به‌وشێوه‌یه‌ش ناكرێت ئازادییه‌ك هه‌بێ به‌ناوی ئازادی سووتاندنی قورئانی پیرۆز.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا ، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌م رووداوانه رێگه بۆ فشار و تۆقاندن دژی كۆچبه‌ران و موسڵمانان خۆشبكات".
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.