یه‌كێك له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان له رێگه‌ی كوردستان24ـوه باس له سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌كات
K24 – گه‌رمیان:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی راگه‌یاند، نمه محه‌ممه‌د نووری له به‌شی زانستی له قوتابخانه‌ی شه‌هید ئارام له سنووری گه‌رمیان، بە کۆنمرەی 698 و تێکڕای 99.71%. یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بووه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، په‌یامنێری كوردستان24 سه‌ردانی ماڵی نمه محه‌ممه‌د نووری كرد و له رێگه‌ی كوردستان24ـوه خۆشحاڵی خۆی به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نمره‌یه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووه یه‌كه‌م سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كاتی پشوودا رۆژانه 14 كاتژمێری بۆ خوێندن ته‌رخانكردبوو و له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا رۆژانه 6 كاتژمێر خوێندوویه‌تی.
ئه‌و قوتابییه جه‌ختیشیكرده‌وه كه ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌یان له‌باره بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و نمره به‌رزه به‌ده‌ستبهێنێت، هاوكات سوپاسی دایك و باوك و ماڵه‌وه‌یانی كرد، كه هاوكاری بوون له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نمره‌یه‌دا. باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته زانكۆ و خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكات. هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لێ بكات.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌ممه‌د نووری باوكی نمه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كه به‌رده‌وام هاوكاری كچه‌كه‌یانی كردووه، به‌تایبه‌ت له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به كاسبی و ئیشی رۆژانه توانیویه‌تی كچه‌كه‌یان گه‌وره بكات و په‌روه‌رده‌ی بكات و به‌و ئاسته‌ی بگه‌یه‌نێت ببێته یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها دایكی نمه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان24، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه ده‌كات كه پیرۆزبایی له كچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كچه‌كه‌یان به‌ده‌ستیهێناوه و هیوای خواست كچان و كوڕانی كورد له خوێندندا سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو بن.
دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان سه‌ردانی ماڵی قوتابی نمه‌ی كردبوو، قسه‌ی بۆ كوردستان24 كرد و به هه‌مان شێوه ستایشی ئاستبه‌رزی نمه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نمره به‌رزه‌ی كه نمه به‌ده‌ستیهێناوه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شانازییه‌كی تایبه‌ته كه توانیویانه رۆڵه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌و سنووره پێبگه‌یه‌نن، كه بتوانێت یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت.