ئالان حەمە سەعید بۆ بنەماڵەی بوشرا: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کێشەیان بۆ چارەسەر دەکات بەنزیکترین کات

K24 – هەولێر:

بوشرا بایەر، قوتابی پلەی یەکەم  لەسەر ئاستی شارەدێی سیروان، توانی کۆنمرەی  95.6 بەدەست بهێنێت چاوەڕوانی کەسێک بوو کە تێچوی خوێندنەکەی لەئەستۆ بگریت تابتوانێت ببێتە پزیشکی گشتی، هاوکات ئالان حەمە سەعید رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کێشەیان بۆ چارەسەر دەکات بەنزیکترین کات.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆمێنتێک بۆ پەیجی کوردستان24، تایبەت بە هاتنەدی خەونەکەی بوشرا بایەر، قوتابی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی شارەدێی سیروان، رایگەیاند،" سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە دڵنیایی کێشەیان چارەسەر دەکات بەنزیکترین کات".

بوشرا بایەر قوتابییەکی دانیشتوی شارەدێی سیروانی پارێزگای هەڵەبجەیە، وێڕای ئەوەی دۆخی دارای خێزانەکەیان خراپە، باوکی کرێکارە و دایکیشی نان بۆ ماڵان دەکات، توانی بەکۆنمرەی 95.6یەکەمی ئاستی شارەدێی سیروان و چوارەمی پارێزگای هەڵەبجە بێت،  زۆربەی ساڵەکانی خوێندنی بە پلەی یەکەم بڕیوە و چاوەڕێی نمرەی بەرزتری دەکرد، بەڵام بە هۆکاری ئەوە توشی نەخۆشی بوو نەیتوانی ئەو نمرەیە بەدەست بهێنێت. چاوەڕێی کەسێکە تێچوی خوێندنەکەی لە ئەستۆ بگرێت تابتوانێت ببێتە پزیشکی گشتی.