پادشای پێشبینییه‌كان: ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ هیلال به‌بێ مێسی ده‌ستـپـێـناكات

لیۆنێل مێسی و فه‌هد بن نافڵ
لیۆنێل مێسی و فه‌هد بن نافڵ

حەسەن سبحان رۆژنامەنوسێکی سعوودیە و بە پادشای پێشبینیەکان ناسراوە، ئەم رۆژنامەنوسە پێشبینی ئەوەی کردووە ئەم وەرزە بۆ یانەی هیلال بەبێ مێسی دەست پێناکات، واتە هیوایەکی زۆر ماوە بۆ ئەوەی مێسی بێتە خولی وڵاتەکەیان و پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە بکات.

سەرەڕای ئەوەی لیۆنێل مێسی چوونی خۆی بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا راگەیاندووە، بەڵام هاندەرانی هیلالی سعوودیە چاوەڕێ سوپرایزێکی گەورە دەکەن و هێشتان هیوایان هەیە کە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان ده‌پۆشێت.

مێسی دوای کێشمە کێشمێکی زۆر دواجار بڕیاریدا ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبێڵێت، هەر چەندە لیۆ هەوڵی زۆریدا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و بە درێسی ئەو یانەیە واز لە یاریکردن بێنێت، بەڵام هەوڵەکانی سوودیان نەبوو و دواجار بێهیوا بوو لە گەڕانەوەی بۆ یانەی خەونەکانی.

مێسی دواجار بڕیاریدا لەسەر داواکاری هاوسەر و منداڵەکانی ئەمریکا هەڵبژێرێت، بۆیە ئینتەر میامی هەڵبژارد و تاوەکو ئەم ساتە خۆی به‌ فه‌رمی وه‌كو یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیایه‌كان نه‌كراوه‌، هێشتا به‌ فه‌رمی لیۆ واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ نه‌كردووه‌، هیچ شتێک بە فەرمی یەکلایی نەبووەتەوە، بۆیە هاندەرانی هیلالی سعوودیە هیوایان ماوە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی راپۆرتێک

تویتی حه‌سه‌ن سبحانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی سعوودیه‌
تویتی حه‌سه‌ن سبحانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی سعوودیه‌

 

ی بڵاوکردووەتەوە و لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەرچەندە ئینتەرمیامی پێشتر ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ مێسی رێکەوتوون، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تا ئێستا گرێبەستێکی فەرمی واژۆ نەکردووە و تەنانەت پێشکەشی خەڵکی ئەمریکاشی نەکردووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە تا ئێستا گرێبەستەکەی یەکلایی نەبووەتەوە.

ماڵپەری گۆڵ بە پشتبەستن بە تویتێکی حەسەن سبحان کە رۆژنامەنوسێکی سعوودیە و بە پادشای پێشبینیەکان ناودەبرێت ئەم راپۆرتەی بڵاوکردووەتەوە و ئەو رۆژنامەنوسە سعوودیە پێشبینی ئەوەی کردووە مێسی بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هیلالەوە دەکات.

حەسەن سبحانی رۆژنامەنوسی سعوودیە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، خەمتان نەبێت وەرزی نوێی یانەی هیلال بەبێ مێسی دەست پێناکات، ئەم تویتەی پادشای پێشبینیەکان هاندەرانی یانەی هیلالی گەشبین کردووە.