به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان: كابینه‌ی نۆیه‌م ئامادەکاری بۆ روودانی لافاوەکان کردبوو
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوشێوه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، كابینه‌ی نۆیه‌م قۆناغی باشی بڕیوه له دامه‌زراندنی سیسته‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌سات له هه‌رێمی كوردستان.
سروه ره‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سیسته‌می هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر سێ قۆناغ كار ده‌كات، له‌وانه قۆناغی ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌ساته، هه‌روه‌ها قۆناغی وه‌ڵامدانه‌وه له‌كاتی روودانی قه‌یران و كاره‌ساته‌كان، دواتر قۆناغه‌كانی بوژاندنه‌وه، كه هه‌ردوو كاره‌ساتی ده‌ستكرد و سرووشتی ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی روودانی لافاو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر كابینه‌ی نۆیه‌م ئاماده‌كاری ئه‌نجام دابوو، تونرا زۆر به باشی رووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساتانه ببینه‌وه، له‌هیچ وڵاتێكی دنیا ناتوانرێت رێگه له كاره‌ساتی رووشتی بگیرێت، به‌ڵام به گرتنه‌به‌ری ئاماده‌كاری و رێككاره‌كان، ده‌توانرێت كاریگه‌رییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌رێمی كوردستان توانیوویه‌تی خاوه‌نی جه‌ی سی سی بێت، هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
باسی له‌وه‌شكرد، له پێنج پارێزگای هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به ته‌واوی كلوپهلهكانهوه، تیمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا دروستكراون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاواره و په‌نابه‌ران به زۆر ره‌وانه‌ی زێدی خۆیان ناكرێنه‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌كرێت.
بەگوێره‌ی ئامارەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
ئاوارەی نێوخۆ 663 ھەزار و 775 كەس
پەنابەری سووری 245 ھەزار و 688 كەس
پەنابەری تورکی 7 ھەزار و 821 كەس
پەنابەری ئێرانی 8 ھەزار و 168 كەس
پەنابەری فەڵەستینی 618 كەس
پەنابەری جۆراوجۆری دیكە 881 كەس
زۆرینەی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان واتە نزیكەی 70 لەسەدا لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین و تەنیا 30 لەسەدا لەنێو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان 36 كەمپە.
ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای ھەولێر 41 لەسەدای ئاوارە و پەنابەران لەخۆدەگرێت
پارێزگای دھۆك 40 لەسەدا
پارێزگای سلێمانی 19 لە سەدا
بەھۆی شەڕی داعش، قەیرانی دارایی و دواتریش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەرێمی كوردستان لە رەوشێكی نالهباردابوو، بەتایبەتی بەھۆی بوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئاوارە و پەنابەر و كەمی شوێن لە كهمپەكان و زۆری خەرجی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان لەوانە شوێنی حەوانەوە، ئاو و خۆراك و تەندروستی و پەروەردە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆڵی نەدا و زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران كرد، خودی سەرۆكی حكومەت، مەسرور بارزانی لە چوار ساڵی رابردوودا بەردەوام چاودێری ژیان و گوزەرانی پەنابەرانی كردووە.