میلان کۆندێرا لە پاریس کۆچی دوایی کرد
K24 - هەولێر:
میلان کۆندێرا، نووسەری بەناوبانگی چیکی لە تەمەنی 94 ساڵیدا لە پاریس دوور لە زێدی خۆی کۆچی دوایی کرد.
کۆندێرا بەهۆی نووسین و بیروبۆچوونەکانیەوە، لە ساڵی 1975ـەوە دەربەدەری فەرەنسا بووە، لەوکاتەوە لەوێ نیشتەجێبووە و لە 1981 رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی پێدراوە.
ئەو نووسەرە چیکییە لە 21ـی نیسانی 1929 لە شاری برنۆ لە چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو کە دەکاتە چیکی ئێستا، لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر لەدایکبووە.
کۆندێرا لەگەڵ چەندین هونەرمەند و نووسەری وڵاتەکەی پشتگیریان لە بزووتنەوەی ریفۆرمیستی پارتی کۆمۆنیستی چیکسلۆڤاکیا کرد، کە بە بەهاری پراگ ناسراوە لە ساڵی 1968.
رۆمانی "The Joke" (نوکتە) یەکەم رۆمانی کۆندێرا بوو کە لە 1967 بڵاویکردەوە.