هێمن هه‌ورامی: پارتی ئاماده‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سفر بكاته‌وه
K24 - هەولێر:
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی ئاماده‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سفر بكاته‌وه و رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان زیندووبكاته‌وه، گوتیشی، كه هیوادارن كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی موژدانه بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمی كوردستان.
هێمن هه‌ورامی له سه‌ره‌تادا سه‌باره‌ت به كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رایگه‌یاند، پارتی رژده له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی 14ـی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه تایبه‌ت و گشتییه‌كان بكات، گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، له دوای كۆنگره‌ی 14ـه‌وه، یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی پارتی بریتی بوو له كرانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ناویشیاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، روونیشكرده‌وه كه پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی سیاسی گه‌وره‌ی كوردستانن و خه‌باتی هاوبه‌شیان له قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه و نكۆڵی له‌و ناكرێت، به‌ڵام راستییه‌كیش هه‌یه كه ئه‌وان دوو حزبی جیاوازن و بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسی و كاری حزبایه‌تیان هه‌یه.
هێمن هه‌ورامی روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كراوه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخ و ئه‌نجامی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه كراوه. جه‌ختیشكرده‌وه، پارتی ئاماده‌كاری ته‌واوه‌تی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام بدات. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا گفتوگۆی زۆر جیددی و راشكاوانه كراوه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیش له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه قۆناغی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی پێویست ده‌كات له‌سه‌ر بابه‌ته ستراتیژییه‌كان لێك نزیك ببنه‌وه، به‌تایبه‌تی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، نه‌خاسمه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به كرده‌یی نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌وتووه لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن وه‌ك ده‌ستكه‌وت و شایسته‌ی ئه‌و قۆناغه ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دووپاتیكرده‌وه، بابه‌تی دووه‌م به لای پارتی دیموكراتی كوردستان بریتییه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌یش پیویستی به گفتوگۆی چڕتر و جیددی‌تر هه‌یه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و پارتی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه ستراتیژییانه، ره‌نگه سبه‌ی پێنجشه‌ممه به فه‌رمی یه‌كێتی ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا، گوتیشی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كه‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه كه هیچ رێگرییه‌كی سیاسی بۆ كۆنه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا نییه. دووپاتیشكرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا كۆكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوو ده‌بیت و هیوایشی خواست موژدانه به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
هاوكات رایگه‌یاند، كه پارتی له كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوودا پێشنیازی بۆ یه‌كێتی ئه‌وه بوو رووحی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان زیندوو بكه‌نه‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی بژارده‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پابه‌ندبوونه به‌و بنه‌ما و رێككه‌وتنانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دروستكراوه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه پارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا داوای گه‌ره‌نیت له یه‌كدی ده‌كه‌ن، گوتیشی، پابه‌ندبوون به ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كان ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌یه كه هه‌ردوولا داوای ده‌كه‌ین.
هێمن هه‌ورامی نموونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان هه‌ردوو حزب به‌تایبه‌تی له پشكی یه‌كێتی له پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراوه و سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی دیكه‌یش به رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و رێككه‌وتنانه جێبه‌جێ كراون، نه‌یشیشارده‌وه كه هه‌ردوولا خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنانه جیاواز بووه.
ئاشكرایشی كرد كه یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه بریتییه له دروستكردنه‌وه‌ی پردی متمانه له‌نێوان هه‌ردوولادا، گوتیشی، ئه‌و متمانه ماوه، به‌ڵام لاوازه و پێویستی به قۆناغێكی نوێ و ئه‌كتیڤكردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێویست به گه‌ڕانه‌وه بۆ ریككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌یه.
جارێكی دیكه جه‌ختیكرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو چاره‌نووسی دۆزی كورد به‌رده‌وام پاراستنی كوردستانیبوونی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كردووه‌ته پێوه‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌و هه‌ڵوێست و بنه‌مایه‌ی به كرده‌یی كرده‌وه و له زۆرێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك له ده‌ستكه‌وت و ده‌نگه‌كانی خۆی كردووه، كه ئامانجیش لێی پاراستنی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه بووه. گوتیشی، بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كه‌ركووك، پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو هێزه سیاسییه كوردییه‌كان پێویستیان به گفتوگۆیه‌كی وردی ته‌كنیكی هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه ئایا هه‌ر حزبێك به ته‌نیا به‌شداری بكات یان به لیستی هاوبه‌ش، چونكه زۆر جار به تاكلیستی و زۆرجاریش به لیستی هاوبه‌ش پڕۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه ده‌شكێته‌وه.