ئه‌ردۆغان: لایه‌نگری ئه‌وه‌ین هێڵه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه
K24 - هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێته‌وه.
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی ناتۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "لایه‌نگری ئه‌وه‌ین هێڵه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر گرفتی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ركران".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به گرفتی كڕینی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م پرسه ده‌ره‌نجامی كێشه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌رچاوه‌ی گرتووه و رایگه‌یاند: "هه‌ركات ئه‌مه تێپه‌ڕێندرا، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه هێڵه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه".
پێشتریش یاریده‌دەری وه‌زیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ كاروباری و‌زه لە وه‌ڵامی پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاندبوو، ئه‌مەریكا له ئاستی باڵا پێشوازی له رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و ده‌مانه‌وێت لە زووترین کاتدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ڤێدانت پاتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئه‌مەریكا پشتگیری له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كات.
جیا له‌وه‌ش حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به‌رده‌وامه.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ