ئۆکرانیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشیکردە سەر نیمچەوورگەی کریمیا

پیاوێک لە دوورگەی کریمیا ئاڵای رووسیای بەرزکردووەتەوە
پیاوێک لە دوورگەی کریمیا ئاڵای رووسیای بەرزکردووەتەوە

K24 - هەولێر:

بەرپرسانی نیمچە دوورگەی کریمیای نزیک لە رووسیا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوودا یەکەی هێزی دەریایی رووسیا لە دەریای رەش هێرشێکی فراوانی درۆنی ئۆکرانیان بۆسەر بەندەری سیڤاستۆپۆل لە نیمچەدوورگەی کریمیا تێکشکاندووە.

هاوکات، میخائیل زازمۆزایف فەرمانداری نیمچەدوورگەی کریمیا رایگەیاند، هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بەندەری سیڤاستۆپۆل و ناوچەی بالاکلافای کردووەتە ئامانج.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 18ی مانگی رابردوودا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوەدابوو، لە رێگەی مووشەکی دژە ئاسمانی ئێس 200ـوە شکستیان بە هێرشی ئۆکرانییەکان بەسەر نیمچەدوورگەی کریمیا هێناوە.

نیمچە دوورگەی کریمیا، دەکەوێتە باشووری ئۆکرانیا و بەسەر قەراغی دەریای رەشدا دەڕوانێت. ساڵی 2014 لەلایەن رووسیاوە داگیرکرا و ئێستا وەک ئیدارەیەکی سەربە رووسیا مامەڵە دەکات و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 2.4 ملیۆن کەسە.