سه‌رۆكی به‌رازیل: پێویسته هەوڵبدەین کۆتایی بە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بهێنن
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی بەرازیل رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە ژمارەیەک وڵات گرووپێک پێکبهێنن و هەوڵبدەن کۆتایی بە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بهێنن.
لولا داسێلڤا سه‌رۆكی به‌رازیل ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ چین و ئیندۆنیزیا و وڵاتانی ئەمه‌ریکای لاتین گفتوگۆیان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی:" بڕوام وایە خەڵکێکی زۆر پێویستیان بە کەسێکە نوێنەرانەی رێگاچارە بۆ ئاشتی له نێوان رووسیا و ئۆكانیا بکات، بە درێژایی کات بەرازیل ئەو کارەی دەکرد، لەگەڵ چین، ئیندۆنیزیا و هاوبەشانمان لە ئەمه‌ریکای لاتین لە گفتوگۆدابووینە، دەبێت گرووپێک لە چەند وڵاتێک پێکبهێنین توانایان هەبێت رووسیا و ئۆکرانیا رازی بکەن، دەمانەوێت جەنگەکە کۆتایی بێت، پێویستە دابنیشین و قسە بکەین."
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.