شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا سه‌باره‌ت به بابه‌تی بودجه له به‌غدایه، له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش ده‌ڵێت، پارتی له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه لیستی هاوبه‌ش پێكده‌هێنێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری به‌رنامه‌ی باسی رۆژی له كوردستان24 كرد و سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك وه‌ڵامی ژینۆ محه‌ممه‌دی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ی دایه‌وه و له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 19ـی ته‌ممووزی 2023)ـی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به دیاریكردنی رۆژی 18ـی شوباتی 2024 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بووه، كه دواترینیان كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بوو، كه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بووه و سێ به‌شی كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه پێشتر رێككه‌وتن له‌سه‌ر گۆڕینی كرابوو، به‌ڵام وه‌كو هێزه سیاسییه‌كان پێیان وانه‌بوو، كات هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆنێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، بۆیه بڕیار درا ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا پڕۆسه‌كه سه‌رپه‌رشتی بكات و هاوكات پڕۆژه‌یاسای كۆمیسیۆنی نوێش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، به‌شێوه‌یه‌ك تێیدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كردبوو كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن كردووه و له ئه‌نجامیشدا هیچ بیانوویه‌كی نه‌بینیوه كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشنیازیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌فته‌یه‌ك پێشتر یان دواتر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها گوتی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كرا، كه سوودانی جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن كۆببیته‌وه، گوتیشی، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه به باشی زانی كۆمیسیۆن سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌وپێیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نادرێت و كۆمیسیۆن له توانایدا ده‌بێت كاته‌كه بقۆزێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان شكستی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لاوازییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت كه پێشتر له یه‌ك ساڵدا سێ هه‌ڵبژاردن له عێراق ئه‌نجام دراوه. گوتیشی، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بابه‌ته سیاسییه. روونیشیكرده‌وه، پێشنیازێك هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و ئه‌ركی كۆمیسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له 7/1/2024 كۆتاییپێدێت، گوتیشی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ته‌مه‌نی ده‌كه‌وێته مانگی نیسانی ساڵی 2024، بۆئه‌وه‌ی لانیكه‌م بتوانێت سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش بكات كه بڕیاری داوه له 18ـی شوباتی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و بتوانێت سه‌رپه‌رشتی بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیمچه‌ڕێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 18ـی شوباتی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی كۆمیسیۆن بداته‌وه و ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكردووه ببێته واده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بوودجه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێكیش بڵاوبكرێته‌وه، بوودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ند جارێك جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه پابه‌ندن به ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هیچ پاساوێك نییه بۆ نه‌ناردنی.
هاوكات له‌باره‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له به‌غدایه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌ركی ئه‌و شانده بریتییه له گفتوگۆكردنی بوودجه و جێبه‌جێكردنی، روونیشیكرده‌وه، كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، به‌تایبه‌ت كه شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌كارییه‌كی زۆره‌وه سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بوونه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت نه‌وت و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا پێشبینیشی كرد كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
له‌باره‌ی پڕۆه‌یاسای نه‌وت و غازیش رایگه‌یاند، زیاتر له 70 پڕۆژه‌یاسا له په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز نه‌گه‌یه‌شتووه‌ته په‌رله‌مان، چونكه تیمیێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌یاساكه ته‌واو بكه‌ن و بینێرنه په‌رله‌مان، گوتیشی، هێشتا دانیشتنه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران روونیشیكرده‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی "ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی" په‌سند كرد، گوتیشی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه هه‌نگاوێكی گرنگه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. جه‌ختیشیكرده‌وه كه كۆده‌نگییه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بدات، كه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیشی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی جووتیارانی كورده له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور. گوتیشی، له دوای 12 ساڵ، توانیویانه لیژنه‌ی مادده‌ی 14 زیندوو بكه‌نه‌وه و 200 ملیار دیناریشیان بۆ كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه له بوودجه‌ی گشتی ته‌رخان كردووه، هه‌روه‌ها گوتی، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووز، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و پێكهێنانی لیستی كوردی رایگه‌یاند، تێڕوانینی پارتی به‌و شێوه‌یه له هه‌ر شوێنێكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پێویست به یه‌ك لیستی بكات ده‌بێت یه‌ك لیستی كوردی هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه كه كورد زۆرینه‌یه و تاك لیستی له قازانجی كورده، ده‌بێت هه‌ر حزبێك به لیستی خۆی به‌شداری بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه پارتی له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات هاوپه‌یمانی ده‌كات و به‌شداری له لیستی كوردی ده‌كات.