ئانچێڵۆتی رەتیدەکاتەوە قسە لەسەر هاتنی ئێمباپێ بۆ ریاڵ مەدرید بکات

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریاڵ مەدرید
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریاڵ مەدرید

ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد و لە یەکەمین یاریی دۆستانە و ئامادەکاریی لە ئەمریکا رووبەڕووی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بووەوە و یارییەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر میلان، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداریی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و راهێنەرە ئیتاڵیەکە پەسنی براهیم دیاز و بێڵینگهامی کرد و لە هەمان کاتدا رەتیکردەوە قسە لەسەر هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەیان بکات.

ئانچێلۆتی دەڵێت: براهیم دیاز بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ ئێمە و بەباشی لە میلانەوە گەڕاوەتەوە، پێشیوایە یاریزانان پێویستیان بە کات هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستەمە نوێیەکە رابێن، کارلۆ هێما بۆ ئەوەش دەکات لە نیوەی یەکەمی یارییەکە هەندێک کێشەیان هەبوو لەگەڵ فشاری بەرامبەر بەڵام توانیان لە نیوەی دووەم چارەسەری بکەن.

کارلۆ باس لە بێڵینگهامیش دەکات و دەڵێت: ئەو یاریزانێکی زۆر باش و گرنگە بۆ تیپەکەمان و ناوەڕاستکارێکی تەواو پێگەیشتووە بە تایبەت بەبێ تۆپ یاریزانێکی ناوازەیە.

رۆژنامەنووسان لەبارەی هاتنی ئیمباپێ بۆ ریاڵ مەدرید پرسیاریان لە ئانچیلۆتی کرد و راهێنەرەکە رەتیکردەوە هیچ قسەیەک لەسەر ئەم بابەتە بکات.