به وێنه کۆنسێرتی عه‌دنان که‌ریم له سنه
K24 - هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد عه‌دنان که‌ریم له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیکی مه‌حووی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد، به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌ڵکی له شاره‌کانی کوردستان پێشوازیه‌کی گه‌رمیان له عه‌دنان که‌ریم کردووه و ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌وادار و هونه‌ردۆستان ئاماده‌ی کۆنسێرته‌کانی بوونه.
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم له شاری سنه جگه له ئه‌نجامدانی کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک سه‌ردانی خانمه هونه‌رمه‌ندی کورد فه‌تانه وه‌لیدی کردووه که چه‌ند ساڵێکه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ناتوانێ کاری هونه‌ری ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها عه‌دنان که‌ریم له سنه سه‌ردانی گڵکۆی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردووی کورد عه‌باس که‌مه‌ندی کردووه.