تۆڕی بلۆمبێرگ: دیناری عێراقی سه‌دا 17ـی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه
K24 – هەولێر:
تۆڕی بلۆمبێرگی ئابووری ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌سه‌ر 14 بانكی عێراقیدا سه‌پاندوویه‌تی، دیناری عێراقی سه‌دا 17ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه.
تۆڕی بلومبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بانكی فیدراڵی ئەمه‌ریکا هیچ ئاماژەیەکی نه‌خستۆته‌ڕوو كه نیازی زیادکردنی بانکی عێراقی بێت بۆ لیستی سزاکانی، به‌ڵام بەدوور نازانرێت بانکی فیدراڵی ئەمریکا ئەو سزایانە زیاد بکات کە هەڕەشە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات ده‌كات.
به‌گوته‌ی بلۆمبێرگ، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر بانكه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تگوزاری بانكه سزادراوه‌كان سوودمه‌ندبوون به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان له‌ده‌ستچوو و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
رۆژی (19ـی تەمموزی 2023)، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له 14 بانكی عێراقیی قه‌ده‌غه‌كردووه و له راپۆرته‌كه‌دا لە بەرپرسانی ئیدارەی واشنتنی گواستووەتەوە، ئه‌و سزایانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی فیدراڵ له نیویۆرك، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیردایه بۆ رێگریكردن له ئاڵوگۆڕکردنی دۆلار لەگەڵ ئێران.
ئەو 14 بانکەی سزادراون بریتی بوون لە (بانکی ئەلموستەشاری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی قڕتاسی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پاردارکردن، بانکی تەیفی ئیسلامی، بانکی ئیلافی ئیسلامی، بانکی ئەربیل بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی، بانکی عەبر عێراق، بانکی موسڵ بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بانکی راجحی ئیسلامی، بانکی سومەری بازرگانی، بانکی سیقەی نێودەوڵەتی ئیسلامی، بانکی ئەوری ئیسلامی، بانکی جیهانی ئەلعالەمی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی زین عێراق ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن).
هەروەها رۆژی (6ـی تشرینی دووەمی 2022)، بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلاری بە چوار بانک راگرت بە مەبەستی وردبینکردن لە مامەڵەکانیان، بانکەکانیش بریتی بوون لە" بانکی ئەنساریی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی قابزی ئیسلامی بۆ پارەدارکردن و وەبەرهێنان، بانکی ئاسیای عێراقی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و پارەدارکردن، بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەبەرهێنان".