كوێستان محه‌ممه‌د بۆ كوردستان24: مانگانه هه‌ڵمه‌تی هاوكاریكردنی كه‌سانی بێلانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین
K24 –سلێمانی:
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هاوكاری به‌سه‌ر كه‌سانی بێلانه دابه‌شده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه كوێستان محه‌ممه‌د به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه منداڵی بێسه‌رپه‌رشت، به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته له‌خۆ ده‌گرن، له رێگه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌وه، ده‌یانگوێزینه‌وه خانه‌كانی خۆمان.
كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان راسپاردووه، هه‌موو مانگێك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێلانه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام نه‌مێنن.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتی: "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه‌سی بێلانه له‌سه‌ر شه‌قام ببینێ و په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات و تیمه‌كان ده‌گه‌ن به‌و شوێنه و ده‌یانگوێزنه‌وه بۆ خانه‌كان".
ده‌شڵێت: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان هۆتێل و مۆتێله‌كانیش ده‌گرێته‌وه، كه منداڵی ئیشكه‌ری لێیه، تاكو بزانین دۆخیان چۆنه، یاخوود ئه‌و منداڵانه له هۆتێله‌كان ده‌مێننه‌وه و رۆژانه‌ش سواڵیان پێده‌كرێت".
گوتیشی: "به‌پێی یاسای كاری عێراقی و هه‌رێمی كوردستان، له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه منداڵ رێگه‌ی پێدراوه كاربكات، به‌و شێوه‌ی كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و جه‌سته‌ی بگونجێت".
له‌باره‌ی به‌خشراوه بێلانه‌كان، كوێستان محه‌ممه‌د گوتی: "ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، ده‌بێ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌م به‌خشراوانه دابین بكرێت".
ئاشكراشیكرد، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خه‌ریكی دامه‌زراندنی سێ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی درێژخایه‌نین بۆ ژنان (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك)، جیا له‌وه‌ش له چه‌مچه‌ماڵ بۆ پیاوان.