زێلینسكی: خه‌ریكی شه‌ڕێكی قورسین له‌گه‌ڵ رووسیا
K24 – هه‌ولێر:
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به درێژایی به‌ره‌كانی جه‌نگ، هێزه‌كانی ئۆكرانیا خه‌ریكی شه‌ڕێكی قورسن له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌ڵام كیێڤ "باڵا ده‌سته".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: رووسیا به‌هه‌موو هێزێكییه‌وه هه‌وڵی راگرتنی سوپای ئۆكرانیا له رێگه‌ی هێرشی گه‌وره ده‌دات و گوتی: شه‌ڕه‌كان قورسن له‌هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه، به‌ڵام رووسیا هه‌رچی بكات، ئێمه باڵا ده‌ستین".
ئۆكرانیا له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو هێرشی پێچه‌وانه‌ی له دژی ده‌ركردنی رووسیا له خاكه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی كه‌م ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه.
له‌ساڵی 2022 ئۆكرانیا رێژه‌یه‌كی زۆری خاكه‌كه‌ی له ناوچه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوشێوه‌ی لیمان، باخمووت و ئه‌ڤدیڤكا له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ كرده‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.