روانگەی سووری: بەهۆی بۆردومانەکانی رووسیاوە سێ هاووڵاتی مەدەنی کوژران

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، سێ هاووڵاتی مەدەنی سووری لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیا بۆ سەر ئیدلب کوژران.

ئەمڕۆ شەممە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ رۆژئاوای شاری ئیدلب، سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

روانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی فریاگوزاری کاردەکەن بۆ دەرهێنانی قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووەکان، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی سەختی برینەکانەوە هەیە.

روانگە جەختیشی لەوەکردەوە: چوار هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ناوچەکە ئەنجامدراوە، دەشڵێت، ئەو هێرشانە لە ناوچەیەک ئەنجامدراوە کە بارەگا سەربازییەکانیش لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدا بووە کە بەردەوام فڕۆکە جەنگییەکان لە ناوچەکە فڕیووە.