پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بگاتە 90 دۆلار

نرخی نەوتی برێنت بەرزدەبێتەوە
نرخی نەوتی برێنت بەرزدەبێتەوە

K24 - هەولێر

بانکی "یو بی ئێس"ـی سویسری پێشبینی دەکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی خواست دەگەڕێندرێتەوە. 

هاوتا لەگەڵ بەرزبووەنوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 85 دۆلار لەم ماوەی دواییدا، شارەزایانی ئابووری لە بانکی "یو بی ئێس"ـی پێشبینی دەکەن نرخی نەوتی خاوی برێنت زیاتر بەرزبێتەوە.

شارەزایانی بانکی وەبەرهێنانی سعوودی پێشبینی دەکەن، کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ئاستی 90 دۆلار بەرزبێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی خواست دەگەڕێنێتەوە.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی شارەزایانی بانکی وەبەرهێنانی سعوودی؛ لە مانگی ئابدا خواست بۆ نەوت بۆ 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەسەر ئاستی جیهاندا بەرزدەبێتەوە. لە بەرامبەردا پێشبینی دەکرێت کە بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی خۆبەخشانە لە لایەن رووسیا و سعوودیەوە خستنەڕووی نەوت کەمبکات.

لە هەمان کاتدا، شارەزایانی بانکی یو بی ئێس پێیان وایە، ناکۆکییەکانی لیبیا هەڕەشەن لەسەر هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە لە مانگی ئەیلوولدا، کە بەهۆیەوە پێشبینی دەکرێت هەناردەی نەوتی وڵاتەکە بۆ نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزێت.