شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كان و ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی كه بڕیار وایه له باره‌گای پێنتاگۆن به‌ڕێوه‌بچێت، تایبه‌ت ده‌بێت به هاریكارییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا و ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 7ـی ئابی 2023) به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ناو باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری "پێنتاگۆن" به‌رده‌وام ده‌بن و تێیدا باس له په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ئایینده‌ی بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سابیت محه‌ممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه.
یه‌حیا ره‌سووڵ روونیشكردووه‌ته‌وه، شاندی عێراق كه هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولوه‌هاب ساعیدی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر،عه‌بدولئه‌میر یاروڵڵا، سه‌رۆكی سوپاسالار و قه‌یس مه‌حمه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی له‌خۆگرتووه. بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، شانده‌كه له‌میانی مانه‌وه‌یدا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هاریكارییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كان و گۆڕینی شاره‌زایی و زانیارییه‌كانی بواری هه‌واڵگری بۆ له‌ناوبردنی پاشمانه‌وه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن.