پێشه‌وا هه‌ورامانی: كێشه‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له‌وه گه‌وره‌تره به چه‌ند تانكه‌رێك و موزایه‌ده‌ی لایه‌نێكی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای نه‌وت و غاز بابه‌تێكی جیاوازه له یاسای بوودجه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه له پڕۆژه‌یاسای نه‌وتدا پارێزگاری له ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، گوتیشی، كێشه‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له‌وه گه‌وره‌تره به چه‌ند تانكه‌رێك و موزایه‌ده‌ی لایه‌نێكی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بابه‌تی یاسای نه‌وت و غازدا مافی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت، گوتیشی له‌و باره‌یه‌وه دوو په‌یام هه‌یه، یه‌كه‌میان بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ عێراقه. روونیشیكرده‌وه یاسای نه‌وت و غاز جیاوازه له یاسای بوودجه و وه‌ك یه‌ك نین، گوتیشی، ده‌ركه‌وت كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی ناكۆك بوون، كه به‌و هۆیه‌وه‌یش نه‌توانرا مافی ته‌واوه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاساكه‌دا جێی بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن به یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌كه‌وه بچنه پێشه‌وه و گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه له پڕۆژه‌یاسای نه‌وتدا پارێزگاری له ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، په‌یامی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه كه مافی ره‌وای هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بده‌ن، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه قبووڵكراو نییه. دووپاتیشكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جار، ده‌ستپێشخه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بگه‌نه رێككه‌وتن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، هیچ پاساوێك نه‌ماوه حكومه‌تی عێراق له‌مه‌ودوا به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناردنی شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان. روونیشیكرده‌وه له‌ناو عێراق دوو ئاراسته هه‌یه، یه‌كه‌میان مه‌به‌ستی رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویدیكه ئاماده نییه ددان به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بنێت و بیرۆكه‌ی له‌قالبدان و بچووكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به گرانبوونی نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرانبوونی نرخی به‌نزین به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ عێراقیش له‌م باره‌یه‌وه پێشوه‌چوونی باش هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه رێژه‌ی ناردنی به‌نزین له‌لایه‌ن به‌غداوه له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه زیاتر بووه، روونیشیكرده‌وه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕی زیاتر له ملیۆنێك لیتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدایه.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه له ئێستادا له‌نێوان توركیا و حكومه‌تی عێراق دایه، گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بابه‌ته به سیاسی ده‌بینێت نه‌ك ته‌كنیكی، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه، ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیدا بووه، جێبه‌جێی كردووه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا هیچ پێشوه‌چوونێك له‌وباره‌یه‌وه له‌نێوان عێراق و توركیا له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیه‌یه ستراتیژییه و نایه‌وێ به‌شێوه‌ی كاتی چاره‌سه‌ری بۆ گرفته‌كانی دۆسیه‌كه دابنێت، گوتیشی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سیستمی پریپه‌ید "پێدانی پێشوه‌خته" له‌سه‌ر سیتییه‌كان تاقی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه له ئێستادا هیچ بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه له‌سه‌ر هه‌موو شار و شارۆچكه و ناوچه‌كان تاقی بكرێته‌وه. دووپاتیشكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستم و ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، حكومه‌ت كاری جیددی‌تری له‌سه‌ر ده‌كات. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له 20 شاری گه‌وره واته سیتییه‌كان، به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه 160 مۆلیده كوژاوه‌ته‌وه و كاریان پێ ناكرێت، كه ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هاووڵاتیان و كوردستان ده‌بێت.
له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له ده‌روازه سنوورییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ده‌كرێت باشتر بێت و هێشتا به‌و ئاسته نه‌گه‌یشتووه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌ی ئاو وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی و جیهانی، رایگه‌یاند، كێشه‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له‌وه گه‌وره‌تره به سێ چوار تانكه‌ر و موزایه‌ده‌ی لایه‌نێكی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو پێویستی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز چواره و له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌ك قسه كراوه. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی وردی هه‌یه و ژماره‌یه‌ك پۆندی دروست كردووه، كه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 40 پۆند كاریان له‌سه‌ر كراوه، كه به‌هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌ك به‌نداوی گه‌وره و ستراتیژیان كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێكردووه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كاری له‌سه‌ر پلانی ئاو كردووه، له‌و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش نموونه‌ی نه‌بووه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ستیارییه‌وه له پێشبینییه جیهانییه‌كان ده‌ڕوانێت سه‌باره‌ت به وشكبوونی زه‌وی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، گوتیشی، له ئایینده‌دا ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له باره‌ی ئاوه‌وه ده‌بینرێت.