هەواری زوڵملێکراوان لە ئێمپایەر سینەما نمایش کرا

K24 – هەولێر:

فیلمی سینەمایی ئەسپ لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند مەهدی ئومێدە و دوای نریکەی 11 ساڵ لە دوورکەوتنەوه لە سینەما هونەرمەند بە گێڕانەوەی تاوان و زوڵمی دوژمنانی گەل گەڕایەوە باوەشی هونەرەکەی و یەکەم نمایشی "ئەسپی" لە ئێمپایەر سینەما دەستپێکرد.

مەهدی ئومێد بۆ کوردستان24 دەڵێت: ئازاری خەڵکی کەرکووک و زوڵم و تاوانکاریی و پێشبینیەکانم بە سینەما پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار کرد و ئێستاش خەریکە هەموو پێشبینیەکانمان دێنە جێ و لە هەموو لایەکەوە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردبوون دەدرێت و دەیانەوێ کەرکووکییەکان ناچار بکەن زێدی خۆیان جێبهێڵن و شارەکەمان لێ زەوت بکەن.

ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی لەو پێشبینانە دەکات، کە دەربارەی شوناسی شاری کەرکووك دەخرانە روو، هاوکات جەخت لەسەر ململانێ و هێزی خێر و هێزی شەڕ، هەروەها ستەم و زۆرداری دەسەڵات لەو شارە دەکاتەوە و ئاماژە بە پێکەوە ژیانی کەرکووک و بنەمای بەهێزی ئابووری شارەکە کراوە، کە ناحەزان پیلانگێریان بۆ بردنی ئەو نەوتە کرد و ئێستاش کەرکووکییەکان لە جیاتی سوودمەند بوون، زەرەرمەندی سەرەکین لەو نەخشە نامرۆیانەی بۆیان کێشرا.

هۆبەی کاروباری هونەری لە بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی (پ.د.ك) بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بەرهەمەکە هاتە نمایش کردن.

w
]