رووسیا به یه‌ك مه‌رج شه‌ڕ له ئۆكرانیا ده‌وه‌ستێنێت

K24 – هه‌ولێر:
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، مەرجی وەستاندنی شەڕ لەلای وڵاتەکەی، هەڵوەشاندنەوەی وڵاتی ئۆکرانیایە.
دیمیتری مێدڤیدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا بەرامبەر بە دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت و داوای دانوستان و کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا دەکەن.
گوتیشی، بە دڵنیاییەوە وڵاتانی رۆژئاوا لە ئۆکرانیا تێکدەشکێن، هەروەها جەنگ کۆتایی نایەت، تاوەکو ئۆکرانیا هەڵنەوەشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەبێ هەڵوەشاندنەوەی وڵاتی ئۆکرانیا، مۆسکۆ لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامدەبێت، تەنانەت ئەگەر ئەو جەنگە چەندین ساڵیش بخایەنێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.