سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته یۆنان

K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشته ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێكرا.
ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی له‌لایه‌ن كیریاكووس میتسوتاكیس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان پێشوازیلێكرا، دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا سه‌ردانی سوید، هۆڵه‌ندا و دانیماركی كرد.
زێلینسكی له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی، هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی ده‌دات، جیا له ده‌ستكه‌وتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16.
ئۆكرانیا و رووسیا له 24ـی شوباتی 2022ـه‌وه، خه‌ریكی جه‌نگێكی خوێناوین، كه به‌هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوونه و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی پشتگیری كیێڤ له دژی رووسیا ده‌كه‌ن.