بلینكن: سووریا کۆتایی بە پرۆگرامی چەکی کیمیایی نەهێناوە

ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەڵێت، تا ئێستا سووریا کۆتایی بە پرۆگرامی چەکی کیمیایی نەهێناوە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە دەیەمین ساڵیادی هێرشی کیمیایی سەر غوتەی دیمەشقی پایتەختی سووریا رایگەیاند، تا ئێستا سووریا بەرپرسیارەتی خۆی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا سووریا کۆتایی بە پرۆگرامی چەکی کیمییا نەهێناوە و ئەمه‌ریکا لە جێبەجێکردنی دادپەروەری و بەرپرسیارناساندنی بکەرانی هێرشەکە بەردەوام دەبێت.

جەختیشی کردەوە، لە پشتیوانیکردنی خەڵكی سووریا و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری لە بەرامبەر تاوانەکانی رژێمی سووریا بەردەوام دەبن، شانبەشانی خەڵکی سووریاش دەوەستن، بۆ کارکردن لەپێناو داهاتووێک تێیدا رێز لە مافەکانیان بگیرێت.  

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ میدیاییه‌كان، له‌ساڵی 2018 رژێمی سووریا ده‌شتی غوته‌ی به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومانكرد و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 150 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون، بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی مووشه‌كی له‌ ئه‌سه‌د كرد.

لای خۆشیه‌وه‌ رووسیا، هاوپه‌یمانه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر غوته‌ ره‌تكرده‌وه‌ و راگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان تێدا نییه‌.