بۆ ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا، بولگاریا پاڵپشتی ھەوڵەکانی تورکیا دەکات

هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و بولگاریا
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و بولگاریا

K24 – هەولێر:

وەزیری دەرەوەی بولگاریا، ماریا گابرییل رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی تورکیا دەکات بۆ ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا.

ماریا گابرییل لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی، ھاکان فیدان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەکەش، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی بولگاریا لە کۆنگرەکە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لە کاتێکی زۆر گرنگدایە و گوتی: "وەک وەزیری دەرەوەی توركیا ھاکان فیدان باسی لێوە کردووە، ئێمە رووبەڕووی ئاستەنگ و کێشەی جیددی دەبینەوە، ئەوەش بەھۆی گرژییە جیۆسیاسییەکانەوەیه‌".

وەزیری دەرەوەی بولگاریا، ماریا گابرییل راشیگەیاند، تورکیا و بولگاریا وەک دوو وڵاتی دراوسێ و ھاوبەش لە ناتۆ لە پێگەیەکی بەرپرسیارێتیدان، بە تایبەتی لە پاراستنی ئاسایش لە ناوچەی دەریای رەش.