هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له به‌رده‌وامی گفتوگۆكان له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز كرده‌وه
K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌مشه‌و كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادەبووان داوایان لە لیژنەی تایبەتمەند بە پڕۆژەی یاسای نەوت و غاز کرد، بەردەوامبن لە تاووتوێکردن لەگەڵ شارەزایانی هونەری هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتیەکانی هەرێم، بۆ ئەوەی رەشنوسی یاساكه ئامادەبکرێت و پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 22ـی ئابی 2023، میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی خولی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی كرد، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتی عێراق كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سوودانی، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، تیشكخرایه سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیاره له مانگی كانوونی یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌بچێت، كرایه‌وه.
وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ردانی شاندی باڵای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری به‌رگری بۆ ئه‌مه‌ریكا و گفتوگۆكان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه ئه‌منییه‌كان و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری عێراق.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده و عه‌زم) پێكهاتووه و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه.