له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له سووریا، ئه‌مه‌ریكا روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه واشنتن پشت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات. له‌باره‌ی كشانه‌وه‌یان له سووریا گوتی: ئه‌وه پێویستی به بڕیاری سه‌ركرده سیاسییه‌كانه.
مارك میڵی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (ئهلمهملهكه)ـی ئوردنی رایگه‌یاند، ئوردن نزیكترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
میڵی هه‌روه‌ها گوتی: "په‌یوه‌ندی سه‌ربازی نێوان عه‌مان و واشنتن زۆر به‌هێزه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپای ئوردن سوپایه‌كی به‌هێز و پیشه‌ییه، ئه‌مه‌ریكا هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌ربازی ئه‌و سوپایه ده‌كات.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌مه‌ریكا ئێجگار گرنگه، ناكرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه واشنتن پشت له‌و ناوچه‌یه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی هه‌ڕه‌شه‌كان، سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژماره‌ی سه‌ربازانی زیاد و كه‌م ده‌كات، وێڕای له‌ناوبردنی هه‌ژموونه‌كه‌ی، داعش و ئایدۆلۆژیاكه‌ی، ئه‌و گرووپه هێشتا ماون و به‌شێك له چه‌كدارانی له سووریا و عێراق جێگه‌ی مه‌ترسیین.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، باڵاترین به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه.
له‌باره‌ی جێهێشتنی سووریا، میڵی گوتی: "جێهێشتنی سووریا بڕیارێكه ده‌بێت سیاسییه‌كان بیده‌ن، بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، نیشاندانی كه‌وتنی داعشه له‌وێ و بیرمان له‌وه‌ش نه‌كردووه‌ته‌وه كه له رووی سه‌ربازییه‌وه له سووریا فراوانتر بین.
ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به رێگریكردن له ئێران بۆ ده‌ستنه‌كه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی".
دوای ئه‌وه‌ی له 2014، داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی "العمر"دا گرت، له ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی، توانیان كێڵگه نه‌وتییه‌كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن و له‌وكاته‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی خۆیان له‌و ناوچه‌یه جێگیركردووه.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، نزیكه‌ی 900 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سووریا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 200 كه‌س له بنكه‌ی ته‌نه‌فی سه‌ربازین، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سووریا و ئاماده‌كردنیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
له ساڵى 2016 وه هێزه‌كانى رووسیا له سووریا‌ن بۆ پاڵپشتىكردن له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.