بەرپرسی گومرکی پەروێزخان خۆی رادەستی پۆلیسی گەرمیان کرد
K24 - گەرمیان:
بەهۆی ئەوەی لە رۆژانی رابردوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێمن نووری، بەرپرسی گومرکی پەروێزخان خۆی رادەستی پۆلیسی گەرمیان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بەرپرسی گومرکی پەروێزخان، بەپێی ماددەی 42ـی قەدەغەی راوکردنی ئاژەڵان و لەلایەن دادگای کەلارەوە دەرچووە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا هێمن نووری، بەرپرسی گومرکی پەروێزخان ئاسکێک راو دەکات.
سزای پێبژاردنی راوکردنی ئاسک لە هەرێمی کوردستان، 10 ملیۆن دینارە.