ئه‌ردۆغان سه‌ردانی رووسیا ده‌كات

K24 – هەولێر:
عومه‌ر جه‌لیك گوته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌منزیكانه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، سه‌ردانی رووسیا ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، پێشڤه‌چوون له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه هه‌یه، كه مانگی رابردوو مۆسكۆ له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه و رێككه‌وتنه‌كه له ته‌مموزی ساڵی 2022، له نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان واژۆكرابوو، بڕیاره ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی رووسیا بكات.
گوته‌بێژی ئاكپارتی ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتن نه‌كرد، به‌ڵام كۆشكی كرملین رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه كه ئه‌ردۆغان و پوتن كۆببنه‌وه.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆككۆمار له هه‌ڵبژاردنی (14ـی ئایاری 2023)، ئه‌مه به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ رووسیا ئه‌نجامی بدات.
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنه‌كانی توركیا، کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هه‌ریه‌ك كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەران بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی توركیا، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت و ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌وه سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.