دادگای عێراقی له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی‌دا سه‌پاند
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای عێراق سزای پێنج كه‌سی داوه كه به كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی تۆمه‌تبارن، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانیش ئێرانییه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 31ـی ئابی 2023) وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی ستیڤان ترۆیل له به‌غدا كوژرا، تیمێكی هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێككاره‌كانی به‌دواداچوونی رووداوه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و دوای چه‌ند رۆژێك توانیان ده‌ستنیشانی بكه‌ران و ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان پێیانه‌وه هه‌یه و دواتر به بڕیاری دادگا ده‌ستگیر كران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوو، تیمه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیریان كردن و له به‌رده‌م دادگا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا نا و پاشان ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌ت كران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه كردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ـی ئابی 2023، دادگا سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كه‌دا سه‌پاند، كه چواریان عێراقین و یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی ئێرانییه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، تیمه هه‌واڵگرییه‌كانیان به دوای گرووپێكی دیكه‌وه كه پێكهاتووه له چوار تۆمه‌تباری دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و گرووپه پێنج كه‌سییه‌ی ده‌ستگیركراون.
رۆژی هه‌ینی 11ـی تشرینی دووه‌می 2011، تۆڕی "فۆكس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه هه‌ر یه‌ك له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له پشت كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌ن، كه رۆژی 7ـی تشرینی دووه‌می 2022 له ناوچه‌ی كه‌ڕاده له به‌غدا كوژراوه.
هاوكات سرییه‌كانی ئه‌هلی كه‌هف به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له كوژرانی ترۆیل رایگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كوشتنی ناوبراو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سولێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بووه. ستیڤان ترۆیل ته‌مه‌نی 45 ساڵ بوو خه‌ڵكی ویلایه‌تی تینیسی ئه‌مه‌ركی بوو.