قه‌دیرۆڤ: ئاماده‌م له‌پێناو پوتن بمرم

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی چیچان، ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێناو ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، ئاماده‌یه بۆ مردن.
ئه‌م لێدوانه‌ی قه‌دیرۆڤ دوای گیان له‌ده‌ستدانی یێڤگینی پریگۆژین فه‌رمانده‌ی گرووپی ڤاگنه‌ر دێت و كه دڵسۆزی بۆ كرملین دووپاتده‌كاته‌وه.
دوای ناشتنی ته‌رمی پریگۆژین له شاری سان پترسبۆرگی رووسیا، قه‌دیرۆڤ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "ته‌نیا سه‌ربازێكی ئاساییم بۆ خزمه‌تی پوتن، پشتگیری له رووسیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كه‌م".
قه‌دیرۆڤ وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له تێلیگرام له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی هاوپێچ كردووه و نووسیوویه‌تی: "من ئاماده‌م بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێك كه ڤلادیمێر پوتن ده‌ریبكات، تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی مردن بێت".
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا، ڤهدیرۆڤ و پریگۆژین رۆڵی كاریگه‌ریان له به‌رگریكردن له پوتن هه‌بوو، جگه له ئاماده‌كردنی سه‌رباز بۆ مه‌یدانی جه‌نگ، ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی گه‌وره به‌رپرس و ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی رووسیا ده‌كرد، به‌وه‌ی ئیداره‌ی باشه شه‌ڕه‌كه ناكه‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.