کوردستان24 زانیاری لەبارەی دەنگە گەورەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

ساتی رووداوەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر
ساتی رووداوەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر

K24 – هەولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر، دەنگێکی گەورە لەسەر پردێکی پەڕینەوەی هاووڵاتییان بیسترا و هەندێک زیانی بە پردەکە گەیاند بەڵام هیچ هاووڵاتییەک و ئۆتۆمبێلێک زیانی پێنەگەیشتووە.

رۆژی هەینی (1ـی ئەیلوولی 2023) سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیارییەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە و بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان هیچ کەسێک بریندارنەبووە و زیان بە هیچ ئۆتۆمبێلێکیش نەکەوتووە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بۆ سۆشیال میدیای کوردستان24 نێردراوە، هاووڵاتییان کە لە شوێنی رووداوەکە بوونە دەڵێن، دەنگێکی گەورەیان بیستووە بەڵام هیچ زیانێک بە پایە و رێگەی پردی پەڕێنەوەکە نەکەوتووە و تەنیا بەشێک لە ریکلامە هەڵواسراوەکان و چەند پارچەیەک لە بنمیچی هەڵواسراوی پردەکە کەوتوونەتە خوارەوە.