عێراق هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌دات و ئیسرائیلیش رێگری ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
عێراق مه‌به‌ستییه‌تی به‌ده‌ستهێنانی وزه هه‌مه‌جۆر بكات و جێگره‌وه بۆ به‌كارهێنانی نه‌وت و غاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها رووسیا بۆ پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئاماده‌یه هاریكاری عێراق بكات، رۆژنامه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، ئیسرائیل دژی هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه (30ـی ئابی 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و كۆمه‌ڵێك پرسی تاووتوێ كرد، كه یه‌كێك له‌و پرسانه دامه‌زراندنی كووره‌ی ئه‌تۆمی بوو بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و پرسی ئه‌منی خراونه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێك له‌و پرسانه تاووتوێكردنی به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كارۆئه‌تۆمییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستی وڵات‌دا و دامه‌زراندنی كووره‌ی ئه‌تۆمی سنووردار بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بای خاوێن، وه‌ك جێگره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه.
هاوكات رۆژی (پێنجشه‌ممه 31ـی ئابی 2023) راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیلی عیبری دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئیسرائیل دژی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمییه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی كاره‌با له‌و وڵاته.
یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی مه‌ده‌نی پێشبخات. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی به‌تایبه‌تی بۆ هه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا ئه‌نجام دراوه.
رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیلی باسی له‌وه كردووه، پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی ده‌ور دراوه، نه‌خاسمه دوای تێپه‌ڕینی چل ساڵ به‌سه‌ر هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كووره‌ی ئه‌تۆمی ئۆزیراكی فه‌ره‌نسی له به‌غدا، كه بووه هۆی له‌ناوبردنی كووره ئه‌تۆمییه‌كانی عێراق له ساڵی 1981ـدا.
ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلییه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، عێراق چه‌ند ساڵێكه قسه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و گفتوگۆیانه به ده‌گمه‌ن به ئاستێكی جیددی گه‌یشتوون، به‌رده‌وام پاساوه‌كه‌ش ئیسرائیل و نه‌یاره‌تی ئیسرائیل بووه گوایه به‌رامبه‌ر به هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه‌ی عێراق. له‌و كاته‌ی خودی ئیسرائیل تاكه هێز و وڵاتی ناوچه‌كه‌یه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه به‌بێ ئه‌وه‌ی جیهان نه‌یاره‌تی مه‌به‌سته‌كانی بكات.
پێشتر له 2ـی ئه‌یلوولی 2022ـدا ئه‌لكسه‌نده‌ر كینشاك، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوبه‌شه عێراقییه‌كان له پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و تیشك و چه‌ندین بواری دیكه، ده‌ربڕیوه.
كینشاك هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رووسیا ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره و هاوبه‌ش له بواری وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ عێراق. گوتیشی، رووسیا پێی وایه ده‌كرێت له عێراق باس له بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه بكرێت به‌تایبه‌تی بۆ بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه عێراق بۆ وه‌ها پلانێك وردبینی ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیشیكرده‌وه، دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌نۆكی رووسیا و ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه تیشكییه‌كان ئاماده‌ییان هه‌یه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی هاریكاری سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاشتییانه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی واژۆ بكه‌ن.