رووسیا: سێ بەلەمی ئۆکرانیامان لە دەریای رەش لەناو برد

پردی کرێمیا
پردی کرێمیا

K24 - هەولێر

رووسیا رایگەیاند، سێ بەلەمی ئۆکراینی لە دەریای ڕەشدا لەناوبردووە، کە بە گوتەی خۆی هەوڵی هێرشکردنە سەر پردی کرێمیایان داوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە رێگەی تێلێگرامەوە رایگەیاندووە، "لە 2ی ئەیلولدا سێیەم بەلەمی بێ سەرنشینی ئۆکراینی نیمچە ژێرئاوکەوتوو، کە لەلایەن کیێڤەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر پردی کرێمیا نێردرابوو، لەناومان برد".

لە ساڵی 2014، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە دروستکردنی پردی کرێمیا دا، تاوەکو ئێستاش چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشەکانی ئۆکرانیا، چونکە ژێرخانێکی گرنگی مەدەنی و سەربازی پێکدەهێنێت کە رووسیا بە نیمچە دوورگەکەوە دەبەستێتەوە.

هاوکات لە مانگی تەمموزدا ئۆکرانیا هێرشێکی کردە سەر پردەکە، کە زیانێکی بەرچاوی بە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل گەیاند، کە کەرەستەی سەربازیان بۆ سوپای رووسیا دەگواستەوە.