نۆبڵ نوێنەری رووسیا و بێلارووس بانگهێشتی مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکانی ناکات

K24 - هەولێر:
دامەزراوەی نۆبڵ نوێنەری رووسیا و بێلارووس بانگهێشتی مەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکانی نۆبڵ ناکات و ئۆکرانیاش دەڵێت، ئەم بڕیارە سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە.
دامەزراوەی نۆبڵ رایگەیاند، ئەو بانگهێشتنامەی ئاراستەی باڵیۆزی رووسیا و بێلارووسیا کرابوو بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکانی دامەزراوەی نۆبڵ لە ستۆکهۆڵم، هەڵوەشاوەتەوە.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، رووسیا دەیەوێت هەڵگری خەڵاتی 2021ی نۆبڵ لە وڵاتەکەی بێدەنگ بکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیاش لەبارەی بڕیارەکەوە دەڵێت، ئەم بڕیارەی دامەزراوەی نۆبڵ، واتە سەرکەوتنی مرۆڤایەتی.
ساڵی رابردوو بەهەمانشێوە دامەزراوەی نۆبڵ، بەهۆی کوشتن و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانەوە، نوێنەری ئێرانی بانگهێشتی مەراسیمەکە نەکرد.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ:
خه‌ڵاتێكی زانستی جیهانیه، له ناوی زانا و داهێنه‌ری دینامێت، ئه‌لفرێد نۆبڵ كه خه‌ڵكی سوید بووه وه‌رگیراوه. ناوبراو ساڵێك به‌ر له كۆچی دوایی، واته 1895، وه‌سیه‌تی كرد ئه‌و سامانه‌ی له دوای به‌جێده‌مێنێت له رێی خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌وه بدرێته داهێنه‌ران، گه‌وره بیرمه‌ندان و كه‌سانی ئاشتیخواز. نۆبڵ له دوو توێی وه‌سیه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمیدا داوایکردبوو زیاتر له 31 ملیۆن کرۆنی سوویدی که سه‌رجه‌می سامانه‌کی ئه‌و بوو بکرێته پاره‌ی وشک و وه‌ک سه‌رمایه بخرێته گه‌ڕو هه‌موو ساڵێ داهاته‌که‌ی له نێوان ئه‌و که‌سانه‌دا دابه‌ش بکرێ كه له پێناو پێشکه‌وتن و ئاسووده‌ی مرۆڤایه‌تی دا تێده‌كۆشن و باشترین و ئازایانه‌ترین هه‌وڵیان تۆمارکردووه.
کاروباری دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سێ رێكخراوی سویدی و لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت که له لایه‌ن پەرلەمانی نەروێژەوە دیاری ده‌کرێت.
نوێنه‌ری ئه‌یاله‌ته‌کانی سوید و نەرویج که ئه‌و کات ولاتێکی یه‌کپارچه بوون راپه‌راندنی کاره‌كانیان له ئه‌ستۆ بوو.
بۆ جاری یه‌كه‌م رێوره‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له ساڵی 1901 به‌رێوه‌چوو.
یه‌كه‌م خه‌ڵاتی ساڵی 1901، بریتی بووه له 5 ملیۆن كرۆنی سویدی، كه یەکسان بووە بە 1 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.
تاكو ساڵه‌کانی 1960، له ناو هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ته‌نیا 30 وڵات توانیبوویان خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌ربگرن. ئەمەریکا زۆرترین خه‌ڵاتی وه‌رگرتبوو. له 325 خه‌ڵات 74 دانه‌یان به‌ر ئه‌مەریکا کەوتبوو. دواتر بەریتانیا
که 50 خه‌ڵاتی وه‌رگرتبوو. ئەڵمانیا 49، فه‌رانسا 34، سوید که خۆی خاوه‌نی خه‌ڵاته‌که بوو 15 خه‌ڵاتی به‌ر که‌وتبوو.
ساڵی 1914 تاكو ساڵی 1918 لە ماوەکانی جەنگی جیهانی، خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش نه‌كراوه.
له ساڵه‌کانی 1940 تا 1943 دا خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیات و ئاشتی به که‌س نه‌دراوه.
هه‌نووكه خه‌ڵاتی نۆبڵ جگه له بڕوانامه، مه‌دالیایه‌كی ئاڵتونی و بڕێك پاره‌ی له‌گه‌ڵ دایه.