جه‌بار مه‌شهه‌دانی: كه‌ركووك بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه و ئاگره‌كه‌ی هه‌موو عێراق ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه حكومه‌تی عێراق شاری كه‌ركووكی له دژی كورد كردووه‌ته سه‌ربازگه، له به‌رامبه‌ریشدا كورد به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه داوا ده‌كات هێزی سه‌ربازی له شاره‌كه‌یان بكێشته‌وه، هاوكات شرۆڤه‌كارێكی سیاسی هۆشداری له باره‌ی بارودۆخی ئه‌و شاره ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئه‌یلوولی 2023) جه‌بار مه‌شهه‌دانی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كه‌ركووك بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه و ئه‌جێندای وڵاتان كۆنترۆڵی ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی له شاره‌كه دروست بووه بكرێت، ئه‌گه‌رنا هه‌مووان به ئاگره‌كه‌ی ده‌سووتێنێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، مانه‌وه‌ی ئه‌جێندای كه‌ركووك و هه‌موو عێراق به‌ده‌ست ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌وه، بارودۆخی عێراق زۆر له ئێستا سه‌ختتر ده‌كات.
جه‌بار مه‌شهه‌دانی هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌رییه‌كی ریشه‌یی بۆ كێشه ناوخۆییه‌كان دابنێت، به‌لانیكه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، كه به‌رده‌وام ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌شهه‌دانی جه‌ختیشیكرده‌وه ناكرێت حكومه‌تی عێراق ئیراده‌ی كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن بشكێنێت و ده‌بێت هه‌مووان به‌رامبه‌ر به‌كدی نه‌رمی بنوێنن و بچنه كه‌ركووك كه عێراقێكی بچووك كراوه‌یه‌وه و به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.