پوتن و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد
K24- هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه لەبەرامبەر پەسەندکردنی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی وڵاتانی بریکس، سوپاسی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا دەکات.
کۆشکی کرملین بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی رووسیا و شازادەی جێنشینی سعوودیە لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە. محه‌ممه‌د بن سه‌لمان سوپاسی پوتنی کردووە، بۆ هه‌وڵ و پاڵپشتییه‌کانی بۆ به ئه‌ندامبوونی سعوودیه له گرووپی برێکس.
بریارە ساڵی 2024 رووسیا سەرۆکایەتی بریکس بگرێتەدەست و پوتن ئاماژەی بەکارە لەپێشینەکانی کردووە لە بریکس.
کرملین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پوتن و بن سه‌لمان جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی پته‌وی نێوانیان له چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئۆپێک کرده‌وه. لەکاتێکدا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان سعوودیه و رووسیا به قۆناغێکی چالاک تێده‌په‌ڕێت و هه‌ردوو وڵات له ته‌واوی بواره‌کاندا هه‌ماهه‌نگی باشیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت دۆسییه‌ی نه‌وت.
نزیکبوونەوەی سعوودیە لە رووسیا ئەمریکای نیگەران کردووە، جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دەیەوێت، سزای ئابووری به‌سه‌ر سعوودیه بسه‌پێنێت، محه‌ممه‌د بن سه‌لمانیش هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمه‌ریکا دەکات.
پێشتریش مۆسكۆ رایگەیاندبوو، کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە رێژەی 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژدەکاتەوە، لە کاتێکدا سعوودیە ئاماژەی بەوەدا، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ سێ مانگی دیکە درێژ دەکاتەوە.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستیش پێشتر بڵاویكردبووه‌وه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه‌ی له واشنتن ده‌كات، كه رێگه‌ی ئابووریی و نه‌وته‌وه، ئازارێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی بن سه‌لمان، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دابوو، سزای ئابووری به‌سه‌ر سعوودیه بسه‌پێنێت، له به‌رامبه‌ردا محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دا.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، سعوودیه له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماتكارانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كردووه، به‌ڵام به نهێنی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ڕه‌شه‌ی له واشنتن كردووه، كه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگۆڕێت، كه ساڵانێكه باری سعوودیه‌ی قورس كردووه.