رووسیا لەسەر بەکارهێنانی پارە بلۆککراوەکانی بۆ ئۆکرانیا هاتە دەنگ

K24 - هەولێر

کرێملن بڕیارەکەی ئەمەریکای ئیدانە کرد بۆ گواستنەوەی سەرمایە بلۆککراوەکانی رووسیا بە بەهای 5.4 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا و بە نایاسایی ناوی برد.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ رایگەیاندبوو، ئێمە دەستبەسەر هەموو سەرمایەکانی رووسیا دادەگرین جا گشتی بێت یان تایبەت.

دیمیتری پێسکۆڤ لەوبارەوە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گوتی: پلانەکەی ئەمەریکا بۆ بەکارهێنانی ئەو پارەیەی کە سەر بە بازرگانانی رووسیایە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا نایاساییە،ئاماژەیبەوەشکرد، رووسیا داوای پێداچوونەوە لەو کردەوانە دەکات.

پێسکۆڤ راشیگەیاند، هەندێک لە بازرگانانی رووسیا لە هەندێک وڵاتان رووبەڕووی هەنگاوی هاوشێوە بوونەتەوە، کە دادگاکان ئەم کارە بە نایاسایی دەزانن.