بەرپرسێکی ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرین برینداربوو

بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرین دا تەقییەوە

K24 – هەولێر

لە تەقینەوەیەکدا بەرپرسێکی ئەنجومەنی خۆجێیی عەفرین خۆی و دوو چەکداریش بریندارن.

سەرچاوەیەک لە عەفرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12/9/2023، لە گەڕەکی زەیدی عەفرین-ی رۆژئاوای کوردستان بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی ئەبوو عەممار ئەلخۆتی سەرکردەی گرووپی ئەمنی ئەنجومەنی خۆجێی عەفریندا تەقییەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا خۆی و دوو چەکداری دیکە برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویان کردەوە، لە گەڕەکی زیدیە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئەنجومەنی خۆجێیی عەفریندا تەقییەوە لە ئەنجامی تەقینەوەکەشدا، بەرپرسەکە و ژمارەیەک کەسی دیکە برینداربوون.