حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا: سه‌ربازه‌كانمان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه‌

K24 - هەولێر:

ئەڵمانیا ئەرکی سەربازەکانی لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا ساڵێکی دیکە درێژدەکاتەوە.

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەرکی سوپای وڵاتەکەى لە عێراق ساڵێک درێژدەکرێتەوە و تا 31ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشی دەکات، لە پێناو سەقامگیری عێراق بۆ ماویەکی درێژخایەن و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، 500 سەربازی ئەڵمانی لە عێراق جێگیر دەکرێن، بەڵام بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا پێویستی بە پەسندکردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تێچووی جێگیرکردنی ئەو سەربازانە، 98.3 ملیۆن دۆلار دەبێت.

لە ئێستادا، سێ هەزار و 500 سەربازی ئەڵمانی، لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سووریا، ئەفغانستان و مالی، ئەرکی سەربازیی جیاواز ئەنجام دەدەن.

بە پێشکەشکردنی چەکی دژە مووشەکی میلان بە هێزەکانی پێشمەرگە، ئەڵمانیا توانی یارمەتی گەورە پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە بکات و سنوورێک بۆ هێرشە خۆکوژییەکانی داعش دابنێت.