لەناو بازاڕی سلێمانی تەقە لە کەسێک دەکرێت و گیان لەدەست دەدات

دیمەنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی - ئەرشیف
دیمەنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی - ئەرشیف

K24 - سلێمانی:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری سلێمانی لە نزیک مزگەوتی گەورە، تەقە لە پیاوێک دەکرێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 5:00ـی بەرە بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک تەمەن 60 ساڵ لە نزیک مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بە برینداری دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گوللـە بەجەستیەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، پیاوەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا، تیمەکانی پۆلیسی سلێمانی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.