بە گرافیک: ژمارەی دانیشتووان و کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق

K24 – هەولێر:
بڕیارە لە کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگا بە کەرکووک و نەینەواوە، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، 38 هاوپەیمانیەتى و 28 پارت و زیاتر لە شەش هەزار کاندید بەشدارى لەو هەڵبژاردنە دەکەن و وابڕیارەی رۆژی (شەممە 16ى ئەیلوولی 2023)، لە بەغدا بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان و نوێنەرى کاندیدان، پارت و هاوپەیمانیەتییەکان تیروپشکى ژمارەى کاندیدانی سەربەخۆ و پارت و هاوپەیمانیەتییەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق رابکرێشرێت.
وابڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەدەچێت و لەو هەڵبژاردنەدا، 23 ملیۆن و 367 ههزار و 81 كهس مافی دهنگدانیان ههیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی 15 پارێزگای عێراق بە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواوە، هەروەها کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و هەشت بنکەی دهنگدان کە 47 هەزار و 655 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
لەبارەی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ژمارە (12)ـی ساڵی 2018، زۆرترین کورسی لە بەغدای پایتەختە بە 49 کورسی و دوای ئەویش پارێزگای نەینەوا دێت بە 26 کورست و پارێزگای بەسرەش 22 کورسی هەیە. بەشێوەیەک، کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هەر 15 پارێزگاکە بریتییە لە 275 کورسی و 75 کورسییان تایبەتە بە کۆتای ئافرەتان.
لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک و ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەخاتەڕوو.