بەرگری رووسیا: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و نۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیامان لە ناوبرد

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، بەرگری ئاسمانی رووسیا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی ناوچەی کالوگا و تڤێر خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: "شەوی رابردوو، کیێڤ هەوڵیدا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی لە رووسیا، بەڵام لەلایەن بەرگری رووسیاوە هێرشەکە پووچەڵکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دوو فڕۆکە ئۆکراینییە بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە بەسەر خاکی ناوچەی کالوگا و تیڤێردا کاردەکەن لەناوبراون"،

لە لایەکی دیکەوە تۆپخانەکانی رووسیای گرووپی باشوور کە بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9 ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان لە دۆنێتسک تێکشکاندووە.

روونیشی کردەوە کە زیانەکانی ئۆکرانیا بریتی بوون لە:

لەناوبردنی ئۆتۆمبێلێکی شەڕکەری پیادەی برادلی کە لە ئەمەریکا دروستکراوە.

سێ ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆشی لیوای 3ـی هێرشی هێزەکانی ئۆکرانیا.

تێکشکاندنی پێنج ئۆتۆمبێل لە پریدچینۆ و چاسۆڤ یار و کراسنۆگۆرۆڤکا.

لەناوبردنی کۆگایەکی تەقەمەنی مەیدانی لە ڤیسیول کە خاڵی جێگیرکردنی کاتی یەکەیەکی لیوای 59ـی پیادەی میکانیزەکراوی هێزەکانی ئۆکرانیایە لە پێرڤۆمایسکی.