کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 16/9/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە 17/ 9/ 2023 بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 37

سلێمانی : 35

دهۆک : 36

کەرکوک : 38

هەڵەبجە : 37

زاخۆ : 36

سۆران : 35

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 40